سروە عەبدولواحید: بودجەی تەرخاندراو بە هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i428076-سروە_عەبدولواحید_بودجەی_تەرخاندراو_بە_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_لەگەڵ_واقیعەکانی_هەرێم_نایەتەوە
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە بودجەی تەرخاندراو بە هەرێمی کوردستان لەگەڵ واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە، وتیشی: ئەو سامانە قاچاخەی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، تەنیا شێوازێک هەڵشکان دێتە ئەژمار.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2024 04:40 Asia/Tehran

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاماژە بەوەی کە بودجەی تەرخاندراو بە هەرێمی کوردستان لەگەڵ واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە، وتیشی: ئەو سامانە قاچاخەی گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت، تەنیا شێوازێک هەڵشکان دێتە ئەژمار.

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، وتی: ئێمە وەکوو جوڵانەوەی نەوی نوێ دەنگمان دا بە خشتەکانی بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٤ی حکومەتی فیدراڵی و تێبینیشمان هەبوو سەبارەت بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بۆ سێ پارێزگا و  و نە چوار پارێزگا، لەبەر ئەوەی کە سەرباری ئەوەش، بودجەی تەرخاندراو بە هەرێم لە خشتەکانی بودجەدا، لەگەڵ باروودۆخ و واقیعەکانی هەرێم نایەتەوە، بەڵام بۆ درانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باشە. 

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ژمارێک سیاسەتوان لەپێناو بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان پشتیوانی دەکەن لە گرێبەستەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە هەموو ڕێبەرانی شیعە و سونە رادەگەیەنین و بەرپرسیارەتیی هەڵەکەکانی کەسانی دیکە لە ئەستۆی ئێمە نییە. سروە عەبدولواحید بە راگەیاندنی ئەوەی کە حکومەتەکانی ناوەند و هەرێمی کوردستانی عێراق بەرپرسیارن بەرامبەر بە دواخرانی موچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە، پێیشیداگرت؛ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وزیرانی عێراق پیاوێکی دەسپاک و راستبێژە و دەبێ کاتی پێ بدرێ بۆ ئەوەی بتوانێ پلان و بەرنامەکانی جێبەجێ بکات.