سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارەکانی هاوسنووری ئێران و هەرێم لە کرماشان یان کوردستان بەڕێوە دەچێت
لە کۆتایی دووهەمین کۆبوونەوەی پارێزگارەکانی هاوسنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق کە بە ئامادەبوونی پارێزگارانی ئازەربایجانی ڕۆژاوایی ، کرماشان و کوردستان، ژومارێک لە بەڕێوەبەرانی باڵای ئابووری ئەم سێ پارێزگانە، بڕیار درا سێیەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی دوولا، ساڵی داهاتوو لە پارێزگەی کرماشان یان کوردستان بەڕێوەبچێت.
محەممەد سادق موعتەمدیان لەکوتایی دووهەمین کۆبوونەوەی پارێزگارانی هاوسنووری ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، باسی ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی سنووری نوێی کێلە شین - سیدەکانی کرد و وتی : لەم کۆبوونەوەیەدا دیاری کراوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەغدا هاوکاری پێویست لەپێناو دامەزرانی سنووری کێلەشین -سیدەکان و بەڕەسمی بوونی سنووری کێلە سەردەشت، ئەنجام بدەن.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئاماژەی کردە هاواهەنگی لەبواری ڕێکخستنی سنوورەکانی هاوبەشی نێوان دوولا و وتیشی : بەسەرنجدان بە گەشەپێدان و تەیارکردنی ژێرخانەکانی ڕێگاکانی سەر بە سنووری تەمەرچین لەوان محەمەدیار بەرەو نەقەدە، نەقەدە بەرەو پیرانشار و پیرانشار بەرەو تەمەرچین ، چاوەڕوان دەکرێت هەرێمی کوردستانی عێراقیش بۆ خێرایی دان بە گەشەسەندنی ڕێگەی ترانزیتی حاجی عومەران بەرەو هەولێر، هەوڵ بدات . پارێزگار ئازەربایجانی ڕۆژاوا باسی ڕێککەوتنی بەرایی کرد لەسەر پەرەپێدانی دەروازەکانی هاوسنوور لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی هاسانکاری تراتزیت و هەناردە و هاوردە کردن.