قوباد تاڵه‌بانی: رێكه‌وتوین ناوی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ به‌غدا بنێرین
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی رێكه‌وتون بۆئه‌وه‌ی لیستی ناوی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی دیكه ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن و ده‌شڵێت، "به‌مزوانه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5) ده‌ستپێده‌كات".
قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كتربڕی باخی به‌ختیاری له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: "پێشتر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاتوچۆ هه‌بو، به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی باخی به‌ختیاری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و لۆد و قه‌ره‌باڵغی كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه كارئاسانی زۆر بۆ هاتوچۆ ده‌كات و نه‌فه‌سێكه بۆ شاره‌كه و هه‌ر ئه‌مه‌ش نیه و ئه‌مه یه‌كه‌میانه كه ده‌یكه‌ینه‌وه، پێنج پرۆژه‌ی دیكه‌ی له‌مجۆره له سلێمانی هه‌یه و ئه‌و پێنج پرۆژه‌یه‌ش سلێمانی ده‌كه‌نه شارێكی زۆر پێشكه‌وتو له‌بواری هاتوچۆدا".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، قوباد تاڵه‌بانی وتی: "ئه‌مجاره ئێمه رێكه‌وتوین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆئه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كان بنێرین و سبه‌ینێ به‌ته‌واوی ناوه‌كان ده‌گه‌نه به‌غدا، لیژنه‌ش پێكهێندراوه له‌لایه‌ن چاودێری دارایی هه‌رێم و عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ پرسی نه‌وتیش شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته به‌غدا بۆ پرسی نه‌وت".