حوزه‌یران 13, 2024 09:35 Asia/Tehran

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، سندووقی گەڕۆک بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەتیی ئێران تەرخان دەکرێت و هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان دەتوانن دەنگ بدەن.

 سێشەممە، یازدەی ژوەنی دووهەزار و بیست و چوار کۆنسوڵخانەی ئێران راگەیێندراوێکی بۆ هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم کۆنسوڵخانەیە ئامادەیی ئەوەی هەیە رۆژی بیست و هەشتی ژوەنی دووهەزار و بیستو  چوار لە دهۆک، سۆران و هەولێر و دەوروبەری، سندووقی گەڕۆکی تایبەت بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەتیی ئێران تەرخان بکات و ئەو هاووڵاتییانەی لەو شوێنانە کار دەکەن، دەتوانن دەنگ بدەن.

بڕیارە چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارەتیی ئێران رۆژی بیست و هەشتی حوزەیرانی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت. لەنێو هەشتا کەس کە ناویان بۆ بەربژارەتی  لە خولی چواردەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران تۆمار کردبوو، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووریی ئەو وڵاتە شیاوبوونی محەممەدباقر قالیباف، سەعید جەلیلی، عەلیڕەزا زاکانی، مەسعود پزشکییان، مستەفا پوورمحەممەدی و ئەمیرحوسێن قازیزادەی هاشمی پشتڕاست کردەوە. 

سەرپەیڤ