حوزه‌یران 15, 2024 09:15 Asia/Tehran

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دوانیوەڕۆی هەینی بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشوازی کرد لە عەلی باقری، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری.

بەپێی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و چۆنییەتی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا.  هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی کاری هاوبەش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان.

سەرپەیڤ