حوزه‌یران 22, 2024 11:45 Asia/Tehran

"ڕێبوار محمدئەمین"ی ئەندامی کۆمەڵی دادوەری کوردستان هۆکاری خنکانی بەدەیان کۆچبەری کورد لە سنوری ئیتالیای بە نەبوونی دۆخی شیاو بۆ ژیانێکی بە شەرەفانە لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان لێکدایەوە.

محەمەد "ڕێبوار محمدئەمین"ی ئەندامی کۆمەڵی دادوەری کوردستان وتی: لە وەرزی هاوین دا کۆچی نایاسایی چالاکتر دەبێ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرنج دان بەوەی کە قوربانیەکان کەسانێکن کە خاوەنی ژیانێکی شیاو نەبوون لەو هەرێمە پێویستە لەو پەیوەندیەدا ئەرکی خۆیان جێ بەجێ بکەن.

ناوبراو وتی: کەمی دەرفەتی کارو پیشەو خراپ بوونی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان هۆکاری سەرەکی کۆچی پەرەگرتوی گەنجانی کوردە بۆ هەندەران.

شایانی باسە کە پێشتر بەلەمێکی هەڵگری بەدەیان کۆچبەر لە کەنارەکانی ئیتالیا نوقم بوو کە بوە هۆی کوژرانی زۆرتر لە حەفتا کەس بۆوێنە ژومارەیەکی بەرچاو کوردی عێراقی.  

سەرپەیڤ