حوزه‌یران 24, 2024 10:00 Asia/Tehran
  • بەغدا لەبارەى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیاریدا

وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا لەسەر خەرجکردنى موچەى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم.

دواى هەفتەیەک لە ناردنى لیستى موچەى هێزە ئەمنی و سەربازییەکانى هەرێم بۆ بەغدا، ئەمڕۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق کۆتایی بە وردبینى لە لیستەکەدا هێنا و بڕیاری خەرجکردنى موچەى مانگى پێنجى ئەو هێزانەى دەرکرد.دواى بڕیارەکەى وەزارەتى دارایی عێراق، تائێستا وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم وادەى دابەشکردنى موچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەى دیاری نەکردووە.

سەرپەیڤ