پەرلەمانتارێکی یەکێتی : کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، بۆ هەمیشە چارەسەربووە
نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: کێشەی مووچەی هێزە ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە، چارەسەر بووە.
"غەریب ئەحمەد" نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە دیمانەیەکدا وتی: لەم مانگەدا هیچ دواکەوتنێک نابێ لە ناردنی شایستە دارییەکانی هاوپێوەند بە مووچەی هێزە ئاسایشییەکانی هەرێمی کورستان بریتی لە، هێزەکانی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی دیکەو مووچەکەیان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، بنەماڵەی شەهیدان و ... دەدرێ.
وتیشی: بڕیارە لەجیاتی ناردنی لیستی ناوی تەواوی ستافی هێزە ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بەمەبەستی دابینکرانی شایستەی دارایی هاوپێوەند بە درانی مووچەکان، لە کۆدەکانی هاوپێوەند بەو ستافە کەڵک وەرگیردرێ، بۆیە هیچ چەشنە گرفتێک ڕوونادا لەمەڕ درانی مووچەکان و مەعاشی ئەو هێزانە بێ دواکەوتن دەدرێ.