حوزه‌یران 30, 2024 10:18 Asia/Tehran

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن له‌ڕاپۆرتێکی ورددا فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات، ئەوەش یەکەمجارە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دان بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بنێت.

گەڵف کیستۆن یەکێکە لەو هەشت کۆمپانیایەى لەئەندامانى کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان "ئەپیکور" بەشدارە، بۆ یەکەمجار لەڕاپۆرتێکی فەرمیی خۆیدا، دان بەفرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەنێت لەدوای ڕاگرتنی هەناردەکردنییەوە، ئەوەش بەو نرخە کەمە کە تەنها 28 دۆلارە بۆ یەک بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا لەبازاڕى جیهانى ئێستا یەک بەرمیل نەوت نرخەکەی بە 85 دۆلارە.

سەرپەیڤ