حوزه‌یران 30, 2024 15:18 Asia/Tehran

پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی گوندیی پارێزگای دهۆک بووە هۆی ترس و زیانی ماددیی بۆ دانیشتووانی ئەم گوندانە. شایەتحاڵان رایانگەیاندووە کە دوو گوللەهاوەن شوێنێکیان پێکاوە کە تەنیا سەد مەتر لە ماڵی گوندشینان دوور بووە.

دوابەدوای پەلاماری تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچە گوندنشینەکانی شاری ئامیدی لە پارێزگای دهۆک، ئاگرێکی بەربڵاو زەوی و زاری ئەم ناوچانەی گرتەوە و کەوتنی گوللەتۆپەکانی سوپای تورکیا لە مەودای سەد کیلۆمەتریی گوندی "سەرگلی"ی ناوچەی "دیرەلۆک"ی شاری ئ"امیدی" بۆتە هۆی ترس و تۆقانی دانتیشتووانی ئەم گوندە و گوندەکانی نزیکی.

تەشەنەی پەلاماری تۆپخانەیی و ئاسمانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا جم و جۆڵەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری ئامیدی و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەکجار زیاتر بووە تا رادەیەک کە بنکەی ڕا گرتن و پشکنینیان لەم ناوچەیەدا داناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی تورکیا تا ٣٥ کیلۆمەتر هاتۆتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و بەردەوام خەریکی دانانی بنکەی سەربازی و هەروەها وێستگەی راگرتن و پشکنینی تازەیە. شایانی باسە تورکیا ئەمدواییە زیاتر لە ٣٠٠ ترۆمبیلی زرێیی و تانکی خۆی هاوڕێ لەگەڵ هەژمارێکی زۆر هێزی سەربازی بەڕێ کردووە بۆ هەرێمی کوردستان. 

سەرپەیڤ