جەبار یاوەر: تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ پەلاماری ئاسمانی کردۆتە سەر عێراق و هەرێم
جەبار یاوەر لە لێدوانێکدا وشداری دا لەحاند زیاتر بوونی چالاکیی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و وتیشی: تورکیا ٨٠ بنکە و مەقەڕی لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان داناوە و تا قووڵایی چل کیلۆمەتریی خاکی هەرێمی کوردستانیش هاتۆتە پێشەوە.
جەبار یاوەر لە بەرپرسانی پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە نیگەرانی دەربڕی لە حاند چالاکیی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و وتی: فڕۆکەکانی تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری شەوانەڕۆژدا بێوچان لە ئاسمانی عێراق گەشت لێ دەدەن و لە دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ هەڵمەتی سەربازییان لە خاکی ئێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ناوبراو وتیشی: تورکیا بە بەڵگەهێنانەوە لە پەسەنکراوێکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، پەلاماری خاکی هەرێمی کوردستان دەدات و هێج ڕێککەوتنێک لە سەر هاتنی هێزی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبردنی هەڵمەتی سەربازی لە نێوان عێراق و تورکیادا بوونی نییە.
ناوبراو وتیشی: تورکیا لە ماوەی شەش مانگی ئەمدواییەدا، ١٩٨ هەڵمەتی زەوینی و ئاسمانی لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە و ساڵی رابردوویش ٥٤٠ هەڵمەتی بەڕێوە بردبوو.