نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ "فایه‌ق زیدان" دووپات کرده‌وه
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کاردانەوی هەبوو بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە سزادرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئێران.
"مایک واڵتز"ی ئەندامی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکی پێشکه‌شکرد بۆ سەرکۆنەکردنی فایەق زیدان"ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق بە تۆمەتی هاوکاریکردنی با ئێران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندوه، پاڵپشتی لە دادوەر فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەکەن و وتی، "هەوڵە گەورەکانی و خزمەتە دڵسۆزانەکانی بۆ دادگە و وڵات بەرز دەنرخێنین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتویه‌تی: "هەر بەئامانجگرتنێک یان تانە و لێدوانێک رەتدەکەینەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگی فایەق زیدان بگەیێنێت یان لە پێگەی کەم بکاتەوە".
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش په‌یامێکی پشتیوانی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عیراق بڵاوکرده‌وه‌و وتی: "دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری عیراق دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆ و رێزلێگیراوه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م عیراقییه‌کانه‌وه".