له سلێمانى ته‌قینه‌وه ڕوویداو قوربانیشى لێکەوتەوە
ته‌مووز 02, 2024 15:16 Asia/Tehran
ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕینى سلێمانى ڕوویدا و دوابەدوای ئەوەش سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منی ورده‌کاریى زیاتری له‌و باره‌وه ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "دووکه‌س بریندار بوونە و ته‌قینه‌وه‌که‌یش به هه‌موو ئه‌گه‌رێک بۆمبى لکێندراو بووه".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشکرای کردووه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان گەڕەکی ڕاپەڕین و قولەرەیسیدا ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، به‌ڵام ئه‌و ڕووداوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى بە ته‌قینەوەى سیستمی گازه‌وه نییه.
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستانیش له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆى گه‌ڕه‌کى ڕاپه‌ڕینى شارى سلێمانى هاته‌ده‌نگ و ڕایگەیاند: "تائێستا هۆکارى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانراوه.