ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی دهۆک لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا
لە ئەنجامی تۆپباران و بۆردومانی دهۆک لەلایەن سوپای تورکیاوە، مێرگ و مەزراکانی ئەو دەڤەرە، تووشی ئاگرکەوتنەوەو سووتان بوون.
لەکاتێکدا کە بۆردومانی ناوچەی ئامێدیی شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بەردەوامە، بەشگەلێک لەو ناوچانە تووشی سووتان بوون.
ئەو ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچەیە، هەروا بەردەوامە.
پێشتر لە شەشی ژۆئەنی ڕابردوو و لە رەوتی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر ئامێدی، بەشگەلێک لە مێرگ و مەزراکانی ئامێدی سووتان. ئاگرکەوتنەوە، ناوچەیەکی بەرفراوان لە مەزراکانی دەورووبەری ئاوایی"گەوهەرە"ی کردە خۆڵەمێش.
هەفتەی ڕابردووش بۆردومانی ناوچە جیاجیاکان لە کوردستانی تورکیا، چیاو شاخەکانی ئەو ناوچانەی تووشی سووتان و ئاگرکەوتنەوە کردبوو. بەم حاڵەش، هێزە سەربازییەکان پێشیان گرت بە چوونی تیمەکانی کوژاندنەوەی ئاگر و خەڵکی خۆبەخش بۆ ناوچەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.