ته‌مووز 04, 2024 12:10 Asia/Tehran
  • مۆڵەتی ناونووسینی بەربژارانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٤ هەتا١٥ی ژولایە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقی فیدراڵ ڕایگەیاند؛ ناونووسینی دوبارەی لیست و هاوپەیمانیەکان و بەربژارانی سەربەخۆی خوازیاری بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لە رۆژی چوار هەتا پانزەی ژولای ئەنجام دەگرێ.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاقی فیدراڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پارتەکان، لیست وکوتلەکان، هاوپەیمانییەکان و بەربژارانی سەربەخۆ لە ٤ هەتا ١٥ی ژولای بۆ ماوەی یازدە رۆژ مۆڵەتیان دەبێ ناویان تۆمار بکەن وەک بەربژاری هەڵبژاردنەکانی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.

ئەو بەیاننامە لەکاتێکدا بڵاو بووەتەوە کە پێشتر چوارجار هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووەو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێنجەمین جار بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاندو بەپێی بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژی٢٠ی مانگی ١٠ی ٢٠٢٤ ئەو هەڵبژاردنانە بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ