ته‌مووز 05, 2024 10:15 Asia/Tehran

کارگێڕی ناوەندی فەرانسایی توێژینەوەکانی عێراق وتی: سەردانەکەی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێری لە ئێران بەشێوەی بنەڕەتی چارەسەر کردن.

عادڵ باخەوان"ی کارگێڕی ناوەندی فەرانسایی توێژینەوەکانی عێراق وتیشی سەردانەکەی مەسعود بارزانی"یش بۆ بەغدا دەسکەوتێکی زۆری دەبێ و لەلایەنی ئابوریەوە مووچەی فەرمابەرانی تر بەبێ ئەوەی ببێتە مانشێتی هەواڵ ڕاستەوخۆ دەڕأێتە ژبرو هەژمارە بانکیەکەیان و بەمجۆرە داهاتوێەکی ڕوناک چاوەڕوانی خەڵکی هەڕێم دەبێ.

عادڵ باخەوان لە درێژەدا وتیشی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێران بوە هۆی کۆتایی هاتنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداو چاوپێکەوتنی ناوبراو لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماسری ئیسلامی ماوەی پەنجا خولەکی خایاندوە.

لەکاتێکدا کە چاوپێکەوتنی سەرۆکی وڵاتانی تر بۆوێنە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لەگەڵ ڕێبەری ئێران هەرتەنیا ٢٠ خولەک بوەو لەو چاوپێکەوتنەدا نێچیرڤان بارزانی سەرجەمی پرس و بابەتەکانی هێناونە بەرباس و هەربۆیە بەمجۆرە سەرجەمی کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر چارەسەر بوون. 

سەرپەیڤ