ته‌مووز 08, 2024 10:30 Asia/Tehran

لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی (حوزەیران6/) کرا، بەڵام تا ئێستا چارەنوسی موچەی مانگەکانی (ئایار/5) و (حوزەیران/6)ی هێزە ئه‌منییه‌کانی هەرێمی کوردستان دیارنیە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، لیستەکە خراوه‌ته‌ بەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و پێویستی بە ڕەزامەنی سودانییە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان لیستی فەرمانبەرانی سەربازی بەتەواوی وردەکاریەکانەوە داوەتە بەغدا، جگە لە ناوی فەرمانبەرانی ئەنجومەنی ئاسایش، ئەوەش بەڕێککەوتنی هەردو حکومەتی هەرێم و ناوەند بوە، بەهۆی هەستیاری ئەنجومەنەکەوە کۆدیان ناردوە، کێشەی هێزە ئەمنیەکان لە وربینیدایە و حکومه‌تی عێراق پابەندە بەوەی موچەی هەرێمی کوردستان بدات بە فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازییه‌وه‌

.لەبارەی چارەنوسی موچەی هێزە ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ئەم پەرلەمانتارە وتیشی: "کێشەی هێزە ئەمنیەکان قابیلی چارەسەرکردنه‌ و کێشەی کەڵەکەبوی چەندین ساڵەی نێوان هەرێم و بەغدادە، لەڕاستیدا هەنگاوە گەورەکە نراوە، موچە دەبێت بدرێت و ئەو مانگانەی کە کەڵەکە بوە لای حکومەتی عێرات نافەتێت و موچەکە دەدات".

سەرپەیڤ