ته‌مووز 09, 2024 12:10 Asia/Tehran

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، لیستی ناوی١٩٠ کەس لە بەربژارەکانی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

"ساناو فەرەیدون" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی: ژمارێک شار، لیستی ناوی بەربژارانیان ڕەوانەی مەکتەب سیاسیی پارتی کردووەو تەنیا چەند ناوێک ماوەتەوە، ئەگەر هەیە کە پێش بەرواری دیاریکراو، ناوەکان رادەستی کۆمیسیۆن بکرێ.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی٧٢ بەربژار، لە هەولێر٦٤، لە دەهۆک ٤٨ و لە هەڵەبجە ٤٨ کاندیدی دەبێ.

هاوکات کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ڕایگەیاند کە نزیک بە سێ ملوێن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان ناونووس کراون و کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بیست و هەشتی ژۆئەنی٢٠٢٤، بەرواری ٢٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٤ی وەک رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی کوردستان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ