ڕاگەیەندرانی ئاماری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بە شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند نزیکەی سێ ملوێن و هەشسەد هەزار شاروومەند لە هەرێمی کوردستانی عێراق شیاوی دەنگدانن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان.
بە پێی ڕێژە و ئاماری کۆمییسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ۳،۷۹۸،۳۶۰ شاروومەندی هەرێمی کوردستانی عێراق دەتوانن لە سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم بەشداری بکەن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە سەرجەم۱،۴۹۶،۱۵۲ کەس دەتوانن دەنگ بدەن و لەو هەژمارە ۱،۱۴۶،۵۳ کەس کارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیان وەرگرتووە. لە پارێزگای هەولێریش ۱،۳۶۶،۴۶۲ شیاوی دەنگدانن کە لەو هەژمارە ۱،۰۱۶،۳۵۷ کارتی بەشدارییان وەرگرتووە.
لە پارێزگای دهۆکیش کە کەمترین حەشیمەتی هەیە لە چاو پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ۹۲۶،۷۴۶ شیاوی دەنگدانن و ۷۳۸،۱۹۳ کارتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیان وەرگرتووە.