"سەعدی ئەحمەد پیرە": دابەشی هەرێمی کوردستان بەچەند مەڵبەندی هەڵبژاردن هاوتەریب نیە لەگەڵ بنەماکانی دیموکڕاسی
"سەعدی ئەحمەد پیرە"ی وتەبێژی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وێڕای بەیەگجار گرینگ پێناسەکردنی دابەشی هەرێمی کوردستان بەچەند مەڵبەندی هەڵبژاردن وتی کە ئەو کارە هاوتەریب نیە لەگەڵ بنەماکانی دیموکڕاسی.
"سەعدی ئەحمەد پیرە" وتی: سەرجەمی ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبری داهاتوو بەڕێوە بچێ ڕەچاو کردوەو بە ١٧٣ بەربژێرەوە بەشدار دەبین لە هەموو مەڵبەندەکانی دەنگوەرگرتن دا.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەمجارە بەته واوی جیاوازە لەگەڵ خولەکانی پێشوترو تێیدا بەردەگیرێ بە هەرچەشنە ساختەکاریەک، چونکە دابەشی هەرێمی کوردستان بەچەندین مەڵبەندی هەڵبژاردن هەنگاوێکی یەگجار گرینگە بەئاراستەی بنەماکانی دیموکڕاسی.
"سەعدی ئەحمەد پیرە" سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێ لەو هەرێمە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هیچ پارتێکی کوردستانی عێراق تەنانەت بێتوو ژومارەی کورسیەکانی لە پارلمان کەم و زۆریش ببن، بەتەنیا کابینەی نوێی پێ پێک نایە.