ته‌مووز 28, 2024 10:12 Asia/Tehran

سەرکۆنسۆلی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بیست هاووڵاتی ئێرانی گیراو لەو هەرێمە ئازاد کران.

نەسروڵڵا رەشنودی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە بەتەمای خواو پێوشوێن و هەوڵی بەردەوام، دواجار بەرپرسانی ئەو هەرێمە ڕازی بوون بە لێخۆش بوون و ئازادکرانی بیست زیندانی کە لە گرتوخانەکانی کوردستانی عێراق دا گیرابوون.

سەرکۆنسۆلی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە لەدوای تێپەڕاندنی قۆناغگەلی بەڕێوەبەری ئەو ئازادکراونە بەڕێ دەکرێنەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ءێران.

ڕەشنودی وتی سپاسی ئەو کارە خێرخوازی و مرۆییەی سەرۆک و سەرۆک وەزیران و وەزیری نێوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بۆ ئازادکرانی ئەو هاووڵاتیە ئێرانیانە هاریکاری پێویستیان کرد.

سەرپەیڤ