ته‌مووز 29, 2024 20:50 Asia/Tehran
  • سبەی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمی، سەردانی تاران دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سبه‌ی له‌چوارچێوه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمیدا سه‌ردانی تارانی پایته‌خت ده‌كات و له‌ رێوڕه‌سمی دەستبەکاربونی مەسعود پزیشکیان سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران به‌شداری ده‌كات.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سبەی سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتی فەرمی، سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە، بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە دەکات.پێشتریش، محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، 10 سه‌رۆكی كۆمار سه‌ركردایه‌تی شانده‌كانی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ تاران، جگه‌ له‌ 15 شاندی دیكه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكیان بۆ یه‌كه‌مجار بێت سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن و كۆی گشتی شانده‌ بیانیه‌كانیش 70 شانده‌ له‌ وڵاتانی جیاجیاوه‌ سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن.

سەرپەیڤ