ئاب 04, 2024 09:50 Asia/Tehran

یاریدەری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەمساڵدا تاکوو ئێستا بڕی دوو ملیارد و ٤٠٠ملوێن دۆلار ئاڵووێری بازرگانی بووە لەگەڵ ئێراندا.

"کامەران سەلاح" یاریدەری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر رایگەیاند: هەرێمی کوردستان شایەتی پێشکەوتنێکی بەرچاوە، کەرتی کشت و کاڵەکەی ڕوو لە گەشەیەو بەشی زۆری بەرووبوومە ناوخۆییەکانیش هەناردەی دەرەوە دەکەین.

یاریدەری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر وتیشی: پەیوەندییە تیجارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بەهێز دەکرێ و پێش بینیش دەکرێ، قەبارەی ئاڵووێرە بازرگانییەکانی دوو لایەن لەمساڵدا، چوونەسەرێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێ. ناوبراو وتی کە، تیجارەت لەگەڵ ئێران لەمساڵدا تاکوو ئێستا گەیشتووەتە بڕی ٢.٤ ملیارد دۆلار.

سەرپەیڤ