له دوو کابینهکەى حکومه‌تی هەرێمدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ژماره‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى له‌هه‌رێم نه‌زانیوه
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له کابینه‌ى ههشتو نۆى حکومه‌تى هه‌رێمدا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ژماره‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى له هه‌رێم بهنوسرانیناوهوه له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه، پێدانى موچه‌ش به‌و هێزانه ته‌نها به‌بڕى پاره بوه. ئەم سەرچاوەیە ده‌شڵێت:"بۆ نمونه یه‌کێتى داوای بودجه‌یه‌ک بۆ هێزهکانىو پارتیش به‌هه‌مانشێوه داواى پاره‌یه‌کى زه‌به‌لاحیان بۆ هێزه‌کانیان کردوه، به‌ڵام ژماره‌ی هێزەکانیان ئاشکرا نه‌کردووه".
سه‌رچاوه‌یه‌کى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه که له‌به‌ر هه‌ستیاریى بابه‌ته‌که داوای کرد ناوى ئاشکرا نه‌کرێت، وتی:"له‌هه‌ریه‌ک له‌کابینه‌کانى ههشتو نۆ-ى حکومه‌تى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به لیست ناوى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ژمارهیانى نه‌زانیوه‌و له بهردهستىدا نه‌بوه".
ئەم سەرچاوەیە وتیشى:"چ یه‌کێتى‌و چ پارتیش ئاماده‌نه‌بوون ژماره‌ى هێزهکانیانو ناو‌و ناونیشانیان بخه‌نه به‌رده‌ستى وه‌زاره‌تی پێشمەرگە، له‌کاتى وه‌رگرتنى موچه‌ى هێزه‌کانیش ته‌نها بڕى پاره‌که زانراوه بۆ هێزهکانو هیچ ژماره‌یه‌ک ئاشکرانه‌کراوه‌و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستى وه‌زیر له‌هه‌ردوو کابینه‌که".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه له کابینه‌ى ههشتەمدا لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو که مسته‌فاى سه‌ید قادر وه‌زیر بوو، له کابینه‌ى نۆ-شدا وه‌زاره‌ته‌که لاى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه و شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌که، "چه‌ندین جاریش له‌هه‌ردوو کابینه‌که‌دا هه‌ردوو وه‌زیر داواى ناو‌و ژماره‌ى هێزه‌کانى له‌هه‌ردولا کردوه، به‌ڵام ئەم دوو پارتە ئاماده‌نه‌بون ئه‌وکاره بکه‌ن، تا ئه‌وکاته‌ى به‌غدا ڕازی نه‌بوو به فه‌رده پاره بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بنێرێت و ناچاری کردن کۆد و بایۆمه‌ترى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌یان له هه‌رێم بۆ بنێرێت، تا ئه‌وکاته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه".