مەلا بەختیار ڕوو لە کوڕەکانی مام جەلال: ئێمە خاوەنی یەکێتین نە ئێوە، ئێوە هەرزەکارێک بوون لە ئەورووپا
ئەندامێکی باڵای پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاردانەوە بە پەلاماری هێزە کۆماندۆکانی یەکێتی بۆ سەر نوسینگەکەی خۆی ڕایگەیاند: هەڵسوکەوتی کوڕەکانی تاڵەبانی مام جەلال لە گۆڕە رادەچڵەکێنێ.
مەلا بەختیار هەروەها وتی: هەرچی عەرز و دەوروبەری دەباشان و خودی دەباشان و بەکرەجۆ و جێگەی مەسڵەحە و هەرچی شوێن هەیە داگیریان کردووە. کەس نازانێ ئەم هەموو داهاتە بۆ کوێ دەڕوات؟ بە سەدان ملیۆن دۆلاری داهاتی دۆلاریی سلێمانی بۆ کوێ دەڕوات؟
ناوبراو هەروەها وتیشی: یەکێتی هەر تاوانێک ئەنجامبدا، ئێمە بە هەڵوێستێکی شەرفمەندانە بە مەبدەئی و ئارامی وەڵامی دەدەینەوە و وەڵامی ئەڵتەرناتیڤی خۆمان دەخەینەڕوو کە ئێمە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راستەقینەین چونکە گەندەڵ نین هیچ کۆمپانیەکمان نیەو هیچ خاکێکیشمان داگیر نەکردوە.
مەلا بەختیار ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی فرە مینبەرین، شکۆی یەکێتی هی ئێوە نییە؛ هی ئێمەیە. مێژووی یەکێتی هی ئێوە نییە هی ئێمەیە. بە درێژایی مێژوو یەکێتی هەرچی کارەساتی بەسەر هاتووە ئێمە هەڵمانساندووەتەوە و ئێوە هەر لە وڵات نەبوون، هەرزەکارێک بوون لە ئەورووپا. ئەگەر کوڕی جەلال تاڵەبانی نەبن، چۆن دەبن بە سەرۆک و ئەم هەموو پۆستەتان دەستدەکەوێ؟