ئه‌یلوول 10, 2024 13:12 Asia/Tehran

ئەندامێکی پێنجەمین خولی پەرلەمانی کوردستانی عێراق وتی: داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەگاتە بڕی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ملیار دینار لە مانگدا. ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بوو، حکومەت بۆی هەیە سکاڵام لەدژ تۆمار بکا، ئامادەم لە دادگە بیسەلمێنم.

عومەر گوڵپی وتی: ئەوەی کە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان مانگانە٣٥٠ملیارد دینارە، راست نیەو زۆر لەوە زیاترەو هەرێم لەمانگدا، لە٥٠٠بۆ٦٠٠ملیار دینار داهاتی هەیەو ئەگەر پێچەوانەکەی بوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەتوانێ سکاڵام لەدژ تۆمار بکا، ئامادەم قسەکانم لە دادگە بسەلمێنم.

عومەر گوڵپی وتیشی: داهاتی ناوخۆی سلێمانی بەگوێرەی ڕاپۆری ماڵپەڕی شەفافییەت، مانگانە ٨٠ملیار دینارە بەڵام ئەوە دورە لە راستی، داهاتی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین زیاترە لە١٢٠ملیار دینار، ساڵی٢٠١٩، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی١٢ مانگی فەرمانبەرانی بێ کەمکران ڕادەست کرد کە تەنیا ٥٠٠ملیار دیناری لەداهاتی نەوت بوو، ٤٠٠ملیار دینارەکەی دیکەی لە داهاتی ناوخۆ درا کە سەتی پەنجاو سێی لە داهاتی هەولێر و دەهۆک و سەتی٤٧یشی لە داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە، درا.

عومەر گوڵپی لەکۆتایی قسەکانیدا وتی: لە هەشت مانگی رابردوودا هیچ بڕەپارەیەک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم تەرخان نەکراوە بە مووچەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچەیە.

سەرپەیڤ