ئه‌یلوول 11, 2024 12:26 Asia/Tehran

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیاری خەرجکردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کرد دوای ڕێککەوتنەکەی دوێنێی نێوان هەردوولایەن.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەڵێت، بەرهەمی کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت ئەوەیە، تاکوو کۆتایی ساڵ مووچەی  فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام دەبێت. ناوبراو وتیشی: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە کە تا کۆتایی ساڵ مووچەی  فەرمانبەرانی کوردستان بەردەوام بێت.

هێمن میرانی ڕونیشی کردەوە، حکوومەتی  هەرێمی کوردستان تا سەری ساڵ بایۆمەتری و "هەژماری من" تەواو دەکات.

سەرپەیڤ