ئه‌یلوول 12, 2024 10:50 Asia/Tehran

سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستی دایە شی کردنەوەی بەرنامەی سەفەری مەسعوود پزشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق.

«نصرالله رشنودی» وتی: سەفەری مەسعوود پزشکیان بۆ بەغدا و دوابەدوای ئەوەش بۆ هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتی «محمدشیاع السودانی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە و "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەبێ و ئامانج لەو سەفەرە، پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنەکان لە هەموو بوارێکدایە. ناوبراو وتیشی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی پێوەندییەکانی تاران لەگەڵ بەغدا و هەرێمی کوردستانی عێراق، وتووێژ و راوێژێکی بەربڵاو لە هەموو بوارەکاندا ئەنجام دەبێ.

ڕەشنوودی وتیشی: پێوەندیی ئابووری و  بازرگانی ئێمە باشە و بە پێی دەیتا و زانیارییەکان لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئێمە بەرزبوونەوەی ١٦%ی ئاستی هەناردەمان بۆ عێراقمان بووە. ئەمساڵیش بازرگانی ئێمە لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا گەشانەوەیەکی باشی هەبووە و هیوادارین تا کۆتایی ساڵ ئەم بازرگانییە بەربڵاوتریش بکەین. ڕەشنووسی وتیشی: پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق تا بووە بەهێز و گرینگ بووە و بێ گومان جەنابی پزشکیان گرینگایەتییەکی زیاتریش دەدات بەم پێوەندییانە. 

سەرپەیڤ