ئه‌یلوول 16, 2024 11:50 Asia/Tehran
  •  لێدوانی نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌ هه‌ولێر بڕیاردراوه‌ ناردنی موچه‌ به‌رده‌وام بێت و ده‌ڵێت، "پێموانیه‌ له‌ ئێستادا موچه‌ کێشه‌ بێت".

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە ڕایگەیاند، "کاری باشکراوە لە زاخۆ و هیوادارین کاری زیاتر بکرێت بۆ خەڵکی کوردستان کە شایەنی کاری زیاتر و باشترن".

ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا کات ماوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و دەبێت بانگەشە بەجۆرێک بکرێت کە کەس کەس نەشکێنێت، چونکە "هەمومان لەیەک بەلەمداین، لەگەڵ یەکتر شکاندن و یەکترسڕینەوەدانین و نابێت بگاتە ئەو قۆناغە".

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا و دەمانەوێت هەمو کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا چارەسەر بکرێن".

لەبارەی موچەشەوە نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "دوای هاتنی شاندەکەی بەغدا بۆ هەرێم لە ئێستادا ئەوەی ڕونە ئەوەیە کە موچە دەدرێت، ئێمە داوای لێبوردن دەکەین کە کەم و زۆر دابەشکردنی دوا دەکەوێت، بەڵام من لەو باوڕەدا نیم بابەتی موچە کێشە بێت".

سەرپەیڤ