ئه‌یلوول 24, 2024 23:28 Asia/Tehran
  •  سبه‌ینێ بانگه‌شه‌ى هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ده‌ستپێده‌کات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی هەڵبژاردنی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات‌و تا 15ی 10 بەردەوامدەبێت.

دادوەر "عومەر ئەحمەد" سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران ئەمڕۆ کۆبۆتەوە و لیستی کاندیداکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کردووە کە ژمارەیان هه‌زار و سەد و نەوەد کەسە.

ناوبراو وتیشى: "بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، سبەینێ چوارشەممە بیست و پێنجى سێپتەمبرى 2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات‌ و تاوەکوو پازدەی مانگی دەی 2024 بەردەوام دەبێت". سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو؛ "کۆمیسیۆن هەنگاوی گەورەی بڕیوە لە جێبەجێکردنی خشتەی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە بیستى دەی 2024 به‌ڕێوه‌ بچێت".

به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رۆکى کۆمسیۆن، کاتژمێر دوازدەی ئەمشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن دەست پێدەکات‌ و ماوه‌ى بیست ڕۆژ ده‌خایه‌نێت‌و تاوه‌کو بیست و پێنجى دەى ئه‌مساڵ به‌رده‌وامده‌بێت.

سەرپەیڤ