ئه‌یلوول 30, 2024 19:44 Asia/Tehran
  • ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ترۆر، خۆی لەناو دەبا

ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزار کردنی ترۆری سەیید حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند؛ رژیمی زایۆنیستی بە ترۆری رێبەرانی فەلەستینی و لوبنانی، خۆی زیاتر نوقمی زەلکاوی لەناوچوون دەکا.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ دەسپێبوونی شەڕی لوبنان و ترۆری سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە، بارودۆخی ناوچە بەرەو قۆناخێکی مەترسیدار و پێش بینی نەکراو دەبا. لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە، تیرۆرکردنی نەسروڵڵا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی حزبەکەی، باجی ئەو پشتیوانییەیە کە لە یەکەم ڕۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقساوە بۆ هێزە بەرگریکارەکانی فەلەستین و خەڵکی غەززە ئەنجامیداوە.کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو کردە ترۆریستییە، ڕایگەیاند: ئێمە باوەڕ و متمانەی تەواومان بە بەڵێنەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی(د.خ) هەیە، زۆری ڕۆیشتووە و کەمی ماوە هەتا شایەتی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی بێ رژیمی زایۆنی و وەحشیگەریی رۆژاوا بین.ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی سیاسیی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، سەرەخۆشی کرد.شێخ ئەدهەم بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، هەواڵی شەهیدبوونی سەیید حەسەن نەسروڵڵام بیست و بەوبۆنە دڵتەزێنەوە، لەناخی دڵمەوە، سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزان و کەس وکاری بەڕێزیان و خەڵکی خۆڕاگری لوبنان دەکەم.