تورکیا هەزاران کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئاوارە کردووە
لیژنەی ئاسایشو بەرگریی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد کە دانیشتوانی زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوریییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیاوە ئاوارەبونو گوندەکانیان چۆڵکردوە.
وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەکە ئاشکرایکرد: "ژمارەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا پێنج هەزار سهربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە 80 بنکەی سەربازییان دامەزراندوە کە زیاتر لە14 بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەی جەنگیی هەیە، .قەدۆ ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە کە کەرەستەی سەربازییو قورسو چەکی تێدایە کە دەتوانێت هەر شوێنێک لەناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بکاتە ئامانج، ئهو بنکەی سەربازیانەش دەکەونە دوریی 28 کیلۆمەتر لەناوەندی نەینەوا و بەدوری 185 کیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاکی عێراق.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایشو بەرگریی، ڕەتکردنەوەی پەرلەمانیی ئەو یاداشتانەی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراقو تورکیای دووپاتکردەوە کە هەوڵی کەمکردنەوەی سەروەریی عێراقو بوار خۆشکردن دەدات بۆ پێشێلکارییەکانی هێزەکانی تورکیاو پێدانی بەرگێکی یاسایی بەو هێزانە لەبۆردومانی ئاسمانیی گوندە سنوورییەکانی هەرێم.جهختیشیکردوهتهوه، بههۆى لهشکرکێشیهکانى تورکیا بۆسهر خاکى ههرێم، زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوورییەکانى ههرێمى کوردستان بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە چۆڵکراون.