زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 10
تشرینی دووه‌م 01, 2024 10:56 Asia/Tehran
جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق زانیاریى نوێ له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 10ـوه رایگەیاندووە، "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو پاره‌ى موچەی مانگی 10 له‌لایه‌ن به‌غداوه خەرج بکرێت".
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، "به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش خه‌رج بکرێت".
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار ئاشکرایکرد، به‌غدا ئه‌و لیسته‌ى ناردوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر که بۆ موچه‌ى مانگى 10 ئاماده‌کرابوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى که‌موکوڕییه‌کى زۆر له‌و لیسته‌دا هه‌بوه و به‌گوێره‌ى ئه‌و داواکارییه نه‌بووه که له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاماژه‌ى پێکراوه.