تشرینی دووه‌م 09, 2024 09:10 Asia/Tehran
  • نه‌وه‌ی نوێ: پۆستی سه‌رۆکی حکومەتمان دەوێت

نه‌وه‌ی نوێ بۆ به‌شداریکردن له‌کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی هه‌رێم مه‌رجێکی رایگه‌یاند و به‌پێی مه‌رجه‌که‌ش، داوای پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران یاخود هه‌ردو سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و 23 وه‌زاره‌ت ده‌کات.

نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، "ئاماده‌ین له‌حکومه‌تدا بین ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ ده‌ست نه‌وه‌ی نوێوه‌ بێت، یان ته‌واوی پۆسته‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و 23 وه‌زاره‌ته‌که‌ به‌ده‌ست ئێمه‌وه‌ بێت".ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوە کە به‌پێی پرۆژه‌که‌یان هه‌رلایه‌نێک سه‌رۆک وه‌زیران وه‌ربگرێت ته‌واوی پۆسته‌کانی دیکه‌ بۆ لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ ده‌بێت".

ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه‌ له‌و لایه‌نانه‌ نین که‌ به‌ سێ چوار وه‌زاره‌ت رازی بین و بچینه‌ حکومه‌ت و ئامانجی ئێمه‌ گۆڕانکارییه‌ له‌ حکومرانی و خزمه‌تکردنی خه‌ڵک، ئامانجمان کۆتاییهێنانه‌ به‌و شێوازه‌ شکستخواردوه‌ی حکومرانی پارتی و یه‌کێتی کە له‌ رابردو هه‌بوه‌".نه‌وه‌ی نوێ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا که‌ 20ی مانگی رابردو به‌ڕێوه‌چو، توانی 15 کورسی به‌ده‌ستبهێنێـت.

سەرپەیڤ