تشرینی دووه‌م 09, 2024 19:49 Asia/Tehran
  • داخرانی نوێنەرایەتی هەدەپە لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە

ئاسایشی هەولێر بنکە و نووسینگەی هەدەپەی داخست و نوێنەرانی ئەو پارتەی بە دوو ئوتومبیل گواستەوە بۆ سلێمانی.

نوێنەرانی هەدەپە لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایانگەیاند، پێنج ساڵە لە نووسینگەی ئەو پارتە لە هەولێر خەریکی کارن و هیچ کێشەیەکیان بۆ هەرێم دروست نەکردووە، هەر بویە نازانن بۆ لە هەولێر دەرکراون.

 ئەو نێونەرانە وتیشیان، سەیر ئەوەیە دەرکردنی ئێمە هاوکات و ڕێکەوتە لەگەڵ ناڕەزایەتی لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بە دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانیەکان لە لایەن حکومەتی ئەردوغانەوە.

بە وتەی نوێنەرانی هەدەپە، ئاسایشی هەولێر بانگی کردوون و دواتر بە دوو ئوتوموبیل لە سماقولیەوە ناردونی بۆ سلێمانی.

هەدەپە ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ "دەم پارتی" و خاوەنی کورسیە لە پەرلەمانی تورکیا.

 

سەرپەیڤ