سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێ‌کرا
به‌یانیى ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان،پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.لە کۆبونەوەیه‌کدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان،هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومەتی هەرێمى کوردستان،پەیوەندییەکانی هەولێرـ بەغدا، هەروەها بارودۆخی وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ کران.سودانی،پیرۆزبایی لە هەرێمى کوردستان کرد بۆ سەرکەوتن"ى هەڵبژاردنی پەرلەمان و ستایشی بەشداریی بەرفراوانی هاوڵاتیانی هه‌رێمى کوردستانی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا کرد کە نیشانەی هۆشیاریی سیاسیی گەلی کوردستان و پابەندبونیه‌تی بە پڕۆسەی دیموکراسییەوه.محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌دیدار با مسروز بازرانی هم جەختی کردەوە لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لایخۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی جەختی لە پێویستی دورخستنەوەی پرسی خەرجکردنی موچەی هەرێم لە هەر ناکۆکییەکی سیاسی کردەوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.محه‌مه‌د شیاع سودانی،سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی پارتی کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، کابینه‌که‌ی ڕێگایەکی دوری بڕیوە لە دروستکردنی متمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکان، لەسەر بنەمای هاوبەشی بەهێز ئارەزوی زاڵبون بەسەر جیاوازییەکان دەکات.عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستانیش پێشوازیکرد له محه‌مه‌د شیاع سودانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات کرا، و جەخت لەسەر هەوڵە هاوبەشەکان کرایەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و بەرزکردنەوەی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان کە پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرا.