مەرجی نەوەی نوێ بۆ بەشداری لە کابینەی هەرێمی کوردستانی عێراق
«سروة عبدالواحد» سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی: نەوەی نوێ بۆ بەشداری لە پرۆسەی پێکهێنانی کابیەنی هەرێمی کوردستانی عێراق شەرت و مەرجی خۆی هەیە کە بێتوو ئەوانە جێبەجی بکرێن، ئەوسا لەم پرۆسەیەدا بەشدار دەبێ.
«سروة عبدالواحد» ڕاشیگەیاند: کێشەیەک کە ئێمە ئێستا بەرەوڕووی بووینەتەوە ئەوەیە کە هیچکام لە ڕەوتە کوردییەکان نەیانتوانیوە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەیدا زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنن. هەر لەبەر ئەوەش هەموو ڕەوتەکان پێویستیان بە یەکترییە و ئەگەر دوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی پێویستیان بە ئێمەیە، ئەوا ئێمە شەرت و مەرجی خۆمان هەیە و یەکێک لە سەرەکیترینیان ڕەزامەندیی دوولایەنە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانیی هەرێم بۆ نەوەی نوێ بێ تا لە هەرێمی کوردستاندا ئێمەە ڕووداو و گۆڕانکاریی بنەڕەتی و بەرچاو ببینین.
ناوبراو وتیشی: جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دووی هێنانەدیی گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دەورگێڕانێکی سەرەکی لە گۆڕەپانی گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقە و لە راستیدا ناچێتە ژێر باری بەڕێوەبرانی کاروباری هەرێم تەنیا لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە. کەوایە زۆر ئاساییە کە خوازیاری گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە شێوە و چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەرامبەر بە قۆناغەکانی ڕابردوو بین.