تانه‌کانی هه‌ڵبژاردن ره‌تکراونەوە
تشرینی دووه‌م 18, 2024 19:45 Asia/Tehran
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تانه‌کانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی کوردستان دایه‌وه و سه‌رجه‌میانی ره‌تکرده‌وه.
پێشتر، جومانه غەلای وته‌بێژی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان رایگه‌یاندبوو، "له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، 41 تانه تۆمارکرابون، کە 38 تانه ره‌تکرانه‌وه.ئه‌مرۆش راگەیاندرا کە سێ تانه‌که‌ی دیکه‌ش ره‌تکرانه‌وه 25 تانه له سلێمانی، 12 له هه‌ولێر، سێیان له دهۆک و تانه‌یه‌کیش له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن چاودێری لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه تۆمارکرابون کە گشتیان رەتکراونەوە.