تشرینی دووه‌م 20, 2024 17:22 Asia/Tehran
  • کاریگەریی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بودجەی هەرێم

فازڵ نەبی، جێگری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە ئەنجامی سەرژمێری گشتی لە عێراق بکرێتە بنەمایەک بۆ تەرخانکردنی بودجەی وڵات، بۆیە ئەگەر ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کەمتر بێت لە لە سەدا دوازدە پوینت شەست و حەوت ئەوا پشکی بودجەی هەرێم بەهەمان شێوە کەم دەبێتەوە

فازڵ نەبی وتیشی : لە یاسای  بووجەی عێراقدا  لە ساڵی 2005 ڕێژەی  لە سەدا حەڤدە  بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم تەرخانکردنە بە مەرجی ئەوە بووە کە ئەم ڕێژەیە تا سەرژمێری گشتی لە عێراق بە بەردەوامی  بمێنێتەوە ، ئەگەر ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە هەرێم کەمتر لەم ژمارەیە  بێت  بودجە کەم دەبێتەوە و ئەگەر زیاتریش بێت زیاد دەکات.

پێشتر 17%ی بوودجەی عێراق وەک پشکی هەرێمی کوردستان دیاری کرا بوو ، بەڵام دواتر ئەم پشکە بۆ لە سەدا  دوازدە پوینت شەست و حەوت کەم کرایەوە. ئێستا پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی سەرژمێری گشتیدا ڕێژەی ڕاستەقینەی دانیشتوانی هەرێم ڕوون بکرێتەوە  فازڵ نەبی دەڵێت: سەرژمێرییەکە ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە کۆی دانیشتوانی عێراق دیاری دەکات، بۆیە ئەنجامی سەرژمێرییەکە دەبێت بنەمای تەرخانکردنی بودجە  لە یاسای بودجەی عێراقدا  بێت سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق دەستیپێکرد.

سەرپەیڤ