بۆردمانی دوبارەی گوندەکانی دهۆک لە لایەن تورکیاوە ،پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر چیاکانی گارە و کورەجار
پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروا بەردەوامن؛ فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا سێ گوندیان لە دۆهوک و چیای گارەیان کردە ئامانج.
ئەرتەشی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو سێ جار لەسەریەک گوندەکانی "بیکری" لە ناوچەی قەسروکی دهوک و گوندەکانی "خۆرت" و "باسفەرە"ی لە چیای گارە بۆردومان کرد. سه ڕچاوه خۆجێیه کان به ئه م هەواڵدەرییە ڕاگه یانگەیاند که ئه و پەلامارانە بە به کارهێنانی فڕۆکه ی شه ڕکەر و کۆپتەر نجامدراون. تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانی گیانی و زیانەکانی ئەم بۆردومانانە بڵاونەکراوەتەوە.
هەروەها سوپای تورکیا پێنج جار چیای " کورەهجار" لە پارێزگای دۆهوکی کردوتە ئامانج. بە وتەی شایەتحاڵان ، ئەم بۆردومانانە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەر و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیاش ئەنجام دراون. پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق لە چەند مانگی ڕابردوودا توندتر بوونەتەوە .