تشرینی دووه‌م 26, 2024 19:15 Asia/Tehran
  • یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دوی مانگی داهاتوو، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: دوشەممەی هەفتەی داهاتوو، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.  سێشەممە دڵشاد شەهاب لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی ڕۆژی دوشەممە 2ى 12ى 2024، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت". ئه‌وه‌شى ڕوونکرده‌وه‌، "کۆمسیۆن، سەرۆکایەتیی لە لیستی ناوی سەرکەوتووانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردوەتەوە.

سەرپەیڤ