تشرینی دووه‌م 28, 2024 19:57 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توند لە کردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا زیاتر لە دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی هەرێم بە بەفیڕۆدانی مووچەی فەرمانبەران تۆمەتبار دەکات.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ڕایدەگەیەنێت،  گرینگی نەدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق  بە  بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە بە نیشتیمانیکردنی مووچەی  فەرمانبەران، هۆکاری سەرەکی ئەم قەیرانەیە، و وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان نایەوێت مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت و بە ئەنقەست دەیەوێت ئەم پرۆسەیە لەناو ببات. ڕاشیگەیاند، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە ڕێککەوتنە مووچەیی و   دادوەرییەکانی حکومەتی فیدراڵی، بێ متمانەیی نێوان حکومەتی هەرێم و فەرمانبەرانی زیاتر کردووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە چاکسازی خێرا لەو بوارەدا پێویستە . فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  نزیکەی ٦٠ ڕۆژە مووچەکانیان وەرنەگرتووە و تا ئێستا  دیار نیە  چە کاتێک  مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر دەدرێت.

سەرپەیڤ