یەکەمین دانیشتنی شەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 02, 2024 19:41 Asia/Tehran
یەکەمین دانیشتنی شەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوە چوو
ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و لە سەرتای دانیشتنەکە دوای خوێندنی چەن ئایەت لە قورئانی پیرۆز بانگهێشت کرا لە بەتەمەنترین بەربژێری ئامادە بوو لە نێوان براوەکانی هەلبژرادنی خولی شەششەمی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێند خواردن و بەڕێوە چوونی دانیشتنەکە بە پێی بڕگەی دووهەمی مادەی یازدە و بڕگەی یەکەمی مادەی دوازدەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان . بۆ سەرۆکایەتی ئەم خولە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دوو نوێنەر لە پارتی و دوو نوێنەریش لە یەکێتیی و نوێنەرێکیش لە نەوەی نوێ خویان پاڵاوتووە . ئەوە یەکەم دانیشتنی شەشەمین خولی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە دوای 15 مانگ هەڵپەسیردرانی چالاکیەکانی.