کانونی یه‌که‌م 04, 2024 19:17 Asia/Tehran
  • یەکگرتو: دواکەوتنی موچە شکستێکی دیکەی دەسەڵاتە

فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دواکەوتنی موچە بۆ زیاتر لە 63 رۆژ، شکستێکی دیکەی دەسەڵاتی حوکمڕانی هەرێمە لە پاڵ شکستەکانی تری،

فراکسیۆنی یەکگرتو هەروها دەشڵێت،"دەسەڵات راگرتنی موچەی خستۆتە ئەستۆی عێڕاق، بێ ئەوەی باسی راستییەکانی دۆسییەی رادەستکردنی داهاتەکانی ناوخۆ و تانکەرەکانی نەوتی مەرزەکان و کێشەکانی ناو لیستی مووچە بکات".

فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرمانبەران کە ژیان و بژێوی ماڵ و منداڵیان بە موچەوە گرێدراوە، لە ئێستادا کە مانگی (کانونی یەکەم/12)یە، هێشتا موچەی هەردو مانگی (تشرینی یەکەم/ 10) و (تشرینی دوەم/11)یان وەرنەگرتوە و کاریگەری تاڵ و قورسی لەسەر گوزەرانیان جێهێشتوە، هەروەها دابەش نەکردنی موچە، بازاڕ و کار و کەسابەتی رۆژانەی ئیفلیج کردوە کە جارێکی تر زیانێکی قورسی بە کاسبکاران گەیاندوە.

سەرپەیڤ