مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی هەرێم: جارێکی دیکه ده‌چینه‌وه به‌غدا
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له سلێمانی رایانگەیاند؛ رۆژی شه‌ممه کاتژمێر 10:00ی به‌یانی خۆپیشاندان بەڕێوە دەبەن و جارێکی دیکه ده‌چنه‌وه به‌غدا و هه‌وڵه‌کانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند؛ "به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌کردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، پله به‌رزکردنه‌وه‌ش مافێکی سروشتی فه‌رمانبه‌رانه و به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌و مافه‌شیان ڕاگرتووه، ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی دزییه‌وه". ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن؛ "موچه مافه و ناکرێت حوکمڕانان مافه‌کان زه‌وت بکه‌ن و به‌رپرسه سه‌پێنراوه‌کان که ئه‌لف و بێی ماف نازانن، چاو له کارمه‌نده‌کان سوور بکه‌نه‌وه، مانگه‌کانی 10 و 11ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی ده‌وام کراوه و مافه‌کان نه‌دراوه، هه‌رکاتێک مافه‌کانتان گه‌ڕانده‌وه بۆتان هه‌یه داوای ده‌وام بکه‌ن".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن؛ رۆژی شه‌ممه ( 7ی 12ی 2024) خۆپیشاندان سازده‌که‌ن و هیوادارن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بکه‌ن، دواتریش ده‌چنه‌وه به‌غدا بۆ ئه‌و دروستکردنی فشار بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری ته‌وتین.
شایانی باسە حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ئه‌مساڵی دابه‌شنه‌کردوه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌کردنی 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ک بۆ دابه‌شکردنی موچه دیار نییه.