کانونی یه‌که‌م 15, 2024 20:02 Asia/Tehran
  • سێشەممە؛ وادەی حکومەتی هەرێم بو دابه‌شکردنی موچه‌ی

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند کە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، "بەپێی بڕیاری دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، لە ڕۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکرانی موچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت.له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه‌، "موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین".

سەرپەیڤ