کانونی یه‌که‌م 16, 2024 19:43 Asia/Tehran
  • جموجۆڵی گوماناویی تورکیا لە عێراق

ژێرە ئاگادارەکان باسی جموجۆڵی گوماناویی تورکیا لە عێراق و لە نزیکی هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەکەن.

ژێدەرێکی ئاگادار ڕایگەیاندووە؛ تیمەکانی ئەندازیاریی سوپای تورکیا بە شێوەی نهێنی لە پێنج ناوچەی شاخاوی عێراق لە ١٦ کیلۆمەتری هێڵی سنووریی بەرەو هەرێمی کوردستان سیستەمەکانی بەدالە و پەیوەندییان داناوە. هێشتا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم سیستەمانەی بەدالە و پێوەندی لە بواری سەربازییەدا چالاکی دەکەن یان ناسەربازی. ئەوە لە کاتێکدایە کە هێڵەکانی مۆبایلی تورکیا لەمەودایەکی زۆر دوورتر لە هێڵی سنووری ئەم وڵاتەش هەر چالاکن و دامەزراندنی سیستمی بەدالە و پەیوەندی لە ناوخۆی عێراق پرسیارێکی زۆری سەبارەت بە هۆی دانانی ئەم سیستمانە بە تایبەت لە نزیکی هەرێمی کوردستان هێناوەتە ئاراوە. 

ژێدەرە ئاگادارەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە؛تورکیا ژماری هێزەکانی خۆی لە گرنگترین بنکەکانی لە نەینەوای عێراق بە شێوەیەکی پێشبینی نەکراو زیاد کردووە. بنکەی زلیکانیش لە نزیکی بەعشیقە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا  هاتنی ڕادەیەکی بەرچاو هێزی تایبەتی تورکیا بە ترومبیلی زرێی بە خۆوە بینیوە.

سەرپەیڤ