کانونی یه‌که‌م 22, 2024 19:23 Asia/Tehran
  • یەکێتی: لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە سکاڵامان تۆمار کردووە

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یه‌کێتی سەبارەت بە سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی بۆ به‌غدا وتی: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆخی ناوچه‌که‌ واده‌خوازێت هه‌ندێک کۆبونه‌وه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌کان ئه‌نجامبدرێت.

لەتیف نێروەیی بە ئاماژە بەوەی کە "یه‌کێتی خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ به‌رامبه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، وتی "یه‌کێتی له‌ دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکردوه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان که‌ ده‌بێت له‌ رێگه‌ی ته‌وتینه‌وه‌ بێت، به‌ڵام چه‌ند جارێک بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دواخراوه‌ و هیوادارن له‌ کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی دادگادا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت".

ناوبراو له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌ی داهاتوی شاندی یه‌کێتی و پارتیش وتی: "هه‌ردولا لیژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسێک ئاماده‌ بکرێت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت ، بڕیاره‌ له‌ دوای سه‌ری ساڵی نوێ جارێکی دیکه‌ هه‌ردو حیزب کۆببنه‌وه‌".

سەرپەیڤ