باروودۆخی زیندانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 30, 2024 11:10 Asia/Tehran
پەیامنێر : دارا عەبدوڵڵا
ئەمه له حالەک دایه که زوور جار دەنگووی زیندانی نه هینی له هەریمی کوردستانی عیراق هەیه و هەفتەی رابردوو ئافرەتەک نامەیەکی بلاو کردەوه وتی، 29 ساڵە هاوسەرەکەى لە زیندانەکانى پارتییە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە .
له نامەکەدا هاتووه من (خاتون پیرداود) خێزانی زیندانی سیاسی (تحسین عمر عبداللە)م و ڕادەگەیەنم کەماوەی ٢٩ ساڵە لەدوری هاوسەرەکەم ئازاردەچێژم، منداڵەکانم بەبێ باوک گەورە کرد.
هاوسەری ئەم خانمه له شەڕی پارتی و یەکێتی دەستگیر کراوه و گوایە یەکێتی یە و کاری بۆ دەزگای زانیاری یەکێتی کردووە له کوتایی نامەکەدا هاتووه ئەی هاوار ئیتر بەسە دەست لە زوڵم و ستەم هەڵبگرن و دەرس لەماڵی ( صدام حسین )ی گۆڕبەگۆڕ وەربگرن ، چونکە هاوشێوەی ئەوانەکاردەکەن.