هه‌رێم ده‌یه‌وێت موچه‌ی مانگی 12 نه‌داته فه‌رمانبه‌ران
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی کوردستان 35 ڕۆژ موچه‌ی مانگه‌کانی 10 و 11ی به‌بارمته گرت و ده‌یه‌وێت موچه‌ی مانگی 12 نه‌دات و ده‌شڵێت، "ئه‌مه جگه له‌به‌بارمته گرتنی موچه‌و برسیکردنی خه‌ڵک هیچ به‌هانه‌یه‌کی نیه
سۆران عومه‌ر وتی:"به‌بێ هیچ هۆکارێک موچه‌ی مانگی دەیان ؛ حەڤدە ڕۆژ دواخست و به حه‌وت ڕۆژ دابه‌شیان کرد، موچه‌ی مانگی 11یان هەژدە ڕۆژ ده‌ست به‌سه‌را گرت و بڕیاره به چوار ڕۆژ دابه‌شی بکه‌ن".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت،"له یەکی (کانونی یه‌که‌م/12)ی 2024 موچه‌ی مانگی دە هات،وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم حەڤدە ڕۆژ ده‌ستی به‌سه‌رداگرت وبه حه‌وت ڕۆژیش دابه‌شی کرد، له‌م حەڤدە ڕۆژه‌دا خه‌ریکی کات کوشتن وسه‌رقاڵکردنی موچه‌خۆران بون به‌ناڕاست، ئه‌و ڕۆژه‌ی که موچه‌ی مانگی یازدە هات له حەڤدەی ی (کانونی یه‌که‌م/12)ی 2024 ئه‌وکات ده‌ستی به‌دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی 10 کرد به‌ڵام به خه‌وت ڕۆژ دابه‌شیان کرد".
ئاشکراشیکردوه، "ئه‌مه جگه له‌به‌بارمته گرتنی موچه‌و برسیکردنی خه‌ڵک هیچ به‌هانه‌یه‌کی نیه، هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و چوارسەت و چل و یەک ملیاره‌ی دیکه‌ی بۆ بێت بیخاته بری پڕکرنه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی دەو یازدە و بڵێ به‌غدا موچه‌ی مانگی دوازدە ی نه‌ناردوه".